٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووری حەمەعەلی: مەترسی له‌سه‌ر كه‌ركووك هه‌یه..‌ داعش شێوازی خۆیان گۆڕیوە بۆ ھێرشكردن

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری كەركووك - پردێی ھێزی پێشمەرگە گوتی، لە سنووری كەركووك جموجۆڵ و پەلامارەكانی داعش زۆر زیادیان كردووە و ئەگەر بەو شێوەیەش بڕوات، مەترسییەكە زۆر گەورە دەبێت، بۆیە پێویستە عێراق بڕیار بدات و چیتر رێگە نەدات داعش تەشەنە بكات.

نووری حەمەعەلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "جموجۆڵی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك زۆر زیادی كردووە و ھێزە عێراقییەكانیش ناتوانن وەك پێویست ئەو ناوچانە بپارێزن، بۆیە داعشیش بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و ئێستاش لە كردەوەی تیرۆریستیدا شێوازی خۆیان گۆڕیوە بۆ ھێرشكردن، چونكە ئەو ھێزانەی لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق ھێندراون، جگە لە شەقامەكان ناچنە شوێنەكانی دیكە و ئەوان ناتوانن خۆیان بپارێزن، جا چۆن خەڵك دەپارێزن".

حەمەعەلی گوتیشی: "باشترین رێگا بۆ چارەكردنی دۆخی ئێستای كەركووك، گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەیە، چونكە ھەم ناوچەكە و ھەمیش خەڵكەكە دەپارێزێت و لە ئێستادا باس ھەیە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە و چاوەڕێی ئەنجامەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی دەكەین بۆ بەغدا".

دەشڵێ: "ئەمەریكا داوای كردووە كە پێویستە ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ كەركووك و ئێمەش داوامان كردووە بگەڕێینەوە بۆ ئەو ناوچانەی پێویستن، بۆ ئەوەی خەڵك لەو ناوچانە لە تیرۆریستان بپارێزین".

ئەو بەرپرسەی ھێزی پێشمەرگە، هەروەها ڕوونیشی كردەوە، ئەگەر بەو شێوەیە رێگە بە داعش بدرێت كاری خۆی بكات، ژمارەیان زۆر زیاتر دەبێت، چونكە لە سەرەتادا تەنیا كردەوەی تیرۆریستییان ئەنجام دەدا و ئێستا كردوویانەتە ھێرشكردن و ئەگەر وابروات ھەوڵی داگیركردنی ناوچەكانیش دەدەن، بۆیە پێویستە بەغدا بڕیار بدات و چیتر رێگە نەدات داعش تەشەنە بكات، ئەگەرنا مەترسییەكە زۆر زیاتر دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار