سەعدی پیرە: پارتی و یهكێتی كۆبوونەوەیەكی گرینگ ئەنجام دەدەن.. له بارهی حكوومەتهوه رێككەوتووین

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، ئاماژە بە كەشوهەوای كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی دەكات و دەڵێت، پارتی و یەكێتی لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی دابێ كۆبوونەوەیەكی گرینگ ئەنجام دەدەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، هەردوو شاندی پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە، دڵنیاشم كۆبوونەوەكە لە كەشێكی سیاسیی برایانەدا بەڕێوە دەچێت، بەڵام دەبێ كادیرانی هەردوولا لە قسەكردن ورتر بن و هەوڵ بدەن گرژیی سیاسی كەم بكەنەوە، بۆ ئەوەی كۆبوونەوەكان ئەنجامی باشیان هەبێت".
پیرە گوتیشی: "سەبارەت بە پرسی خاڵە ناكۆكەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، كە تا ئێستا لە دەستووردا جێبەجێ نەكراون، پێویستە ئەو ماددە دەستووریانەی كە پێویستیان بە یاسا هەیە، هەوڵ بدرێت یاسایان بۆ دەربچێت و ئەوانەشی جێبەجێ نەكراون، جێبەجێ بكرێن، كە ئەمە دەگەڕێتەوە سەر گفتوگۆی هەولێر و بەغدا و پێویستی بە یەكڕیزیی نیشتیمانی هەیە".
گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، هەروەها ئەوەشی خستە روو، پارتی و یەكێتی لەسەر پرسی پێكهێنانی حكوومەت ڕێككەوتوون و چەند گرفتێكی كەم هەن و چارە دەكرێن، سەبارەت بە پرسی كەركووك و بەغدایش، هەوڵ دەدەین لەو پرسانەشدا بۆچوونمان یەك بێت و پارتی و یەكێتی رێگای بەردەمیان دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو پرسانەیە.
كارزان سەباح هەورامی




