٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی سەعید یەحیا خەتات دەکات

سەرچاوە: KDP.info
 
بەڕێزان خانەوادەی نووسەر و رۆژنامەنووس (سەعید یەحیا خەتات)
 
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس، ئەندامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیمان، ھەڤاڵی تێکۆشەر(سەعید یەحیا خەتات). 
 
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
 
هەڤاڵ (سەعید یەحیا خەتات) تێكۆشەر و كەسایەتیەكی ناسراوی بواری رۆژنامەنووسیی بوو، لەرێی وتار و نووسینەكانیەوە خزمەتێكی زۆری كولتور و رۆشنبیریی كوردی كردووە و لەو كاروانەی كاركردنیدا چەندین بەرپرسیاریەتی دڵسۆزانەی بەجێگەیاندووە.
 
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دووربن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت...
 
اناللە وانا الیە راجعون
 
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
29/1/2019

هەواڵی پەیوەندیدار