٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەی پارتی و یه‌كێتی، لەسەر داواکاری یەکێتی دواخرا

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر كۆببنەوە، به‌ڵام لەسەر داواکاری یەکێتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا...
 
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "بڕیار وابوو کۆبوونەوەی ھاوبەشی ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامبدرێت، بەڵام لە کاتژمێر ١١:٣٠ مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیوەندیان کرد بە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە و داوای دواخستنی کۆبوونەوەکەیان کرد. 
 
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتیشی، "هه‌ر بۆیە کۆبوونەوەی بڕیار لێدراوی ھاوبەش، لەسەر داواکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان دواخرا...
 

هەواڵی پەیوەندیدار