٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میر تەحسین بەگ لە تەمەنی 86 ساڵی كۆچی دوایی كرد

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- میر تەحسین بەگ میری گەورەی ئێزیدییانی كوردستان و دنیا، لە تەمەنی 86 ساڵی دا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد .
 
ئەمڕۆ دووشەممه‌، خەیری پوزانی بەڕێوەبەری كاروباری ئێزیدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، میر تەحسین بەگ گەورە میری ئێزیدییەكانی دنیا كۆچی دوایی كرد.
 
میر تەحسین لەماوەی ڕابردوو لە نەخۆشخانەیەكی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لەژێر چاودێری پزیشكی بوو.
 
میر تەحسین لە ساڵی 1933 لە دایك بووە و ئەمڕۆ لە تەمەنی 86 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
 
میر تەحسین بەگ ساڵی‌ 1962 چووەتە ئەوروپا و بۆ ماوەی‌ ساڵێك لە بەریتانیا و ئەڵمانیا ماوەتەوە، 1975 ئاوارەی‌ وڵاتی‌ ئێران بووە، پاشان ڕووی كردووەتە لەندەن و لە ساڵی‌ 1976ەوە تا ساڵی‌ 1981 لەوێ‌ ماوەتەوە.
 
میر تەحسین بەگ لە تەمەنی 11 ساڵیدا بووەتە میری ئێزیدییانی دنیا و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28/1/2019 هه‌واڵی كۆچی دوایی راگه‌یێنرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار