نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی ئەمەریکایی کۆبوونەوە

هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵیی خۆی به دووباره سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ هه‌نگاوه‌كانی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كه به‌هۆیه‌وه پێشڤه‌چوونێكی باش له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/1/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌ندرۆ پیك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد. له دیدارێكدا پیك خۆشحاڵیی خۆی به دووباره سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ هه‌نگاوه‌كانی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كه به‌هۆیه‌وه پێشڤه‌چوونێكی باش له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ك هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و تیشكی خسته سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و به ڕێزه‌وه ئاماژه‌ی به كار و چالاكییه‌كانی سیلیمان كرد كه دوا سه‌ردانی بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا. تاوتوێكردنی بارودۆخ و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو که کونسووڵی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردستانیش ئاماده‌ی بوو.




