سەرۆكی پەرلەمان بۆ KDP: لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەت ئومێدبەخشە

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی كاتیی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەت و لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان ئومێدبەخشن، رێككەوتنی لایەنەكانیش، بۆ چوار ساڵی دابێ كوردستان بەرەو قۆناغێكی تر دەبات.
سەبارەت بە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، ریڤینگ هرووری، سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دانوستانی لایهنهكان ئومێدبەخشن"، دوای كۆبوونەوەی دوو لایەن، ئێستا پارتی و یەكێتی و گۆڕان كۆ دەبنەوە."
سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی زیاتری بهو ئومێدبهخشییهی نزیكبوونهوهی لایهنهكان داو گوتی: "ئەو ئومێدبەخشییە بۆ پێكهێنانی حكوومەت، لە جیددیبوونی پارتیدایە، تا رادەیەك لایەنەكانیش لێك نزیكن، هەروەها پڕۆژەی گۆڕان بۆ بەرنامەی حكوومەت و یەكێتیش تا رادەیەك گەیشتوونەتە رێككەوتن، بۆیە هەرسێ لایەن دەیانەوێ لە چوار ساڵی دابێ، ببنە هاوبەشی بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان".
ڕوونشی كردەوە، پارتی وەكو هێزی یەكەم بە جیددی هەوڵی پێكهاتن لەگەڵ لایەنەكان دەدات، بۆ ئەوەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و حكوومەت بە زوویی دیاری بكرێن، "ئومێدەوارین لە ماوەیەكی نزیكدا بگهنه رێككەوتن".
هەڵكەوت محەممەد




