٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا.. بیروبۆچوونی لایه‌نه‌كان نزیكن بۆ دروستكردنی یه‌ك فراكسیۆنی

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران، دڵنیایی دەداتە خەڵكی كوردستان كە كارێكی باش بۆ جێگیركردنی پشكی كورد لە بودجەی گشتیی عێراقدا كراوە و دەشڵێت، كۆبوونەوە كراوە و چاوەڕێ دەكرێ فراكسیۆنی كوردستانی لە بەغدا دروست بكرێت.

د. مەیادە محەمەد نەجاڕ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "لەسەر پرسی دروستكردنی فراكسیۆنی كوردستانی، كۆبوونەوەیەكمان كردووە و گەشبینین بەوەی كە بیروبۆچوونی نزیك لەو بارەیەوە هەبوو و چاوەڕوان دەكرێت فراكسیۆنی كوردستانی دروست بكەین بۆ یەكدەنگیی كورد لە بەغدا".

نەجاڕ  دەشڵێ: "هەر كاتێك كورد لە بەغدا یەكدەنگ بووە، دەسكەوتی زیاتر بەدی هاتوون، ئەو پێكەوەییەی لەم دواییەدا بینرا، جگە لەوەی كارئاسانی بوو بۆ كاری پێكەوەیی لە بەغدا، لە هەمان كاتدا جۆرێك لە تەبایی لە شەقامی كوردستانیدا دروست كرد، كە دەكرێت ئەمە ببێتە بنەمایەك بۆ كاری داهاتوو و پێكەوەیی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا".

 

كارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار