مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەكرەمی ساڵحە رەشە دەكات

بەڕێزان خانەوادەی ئەكرەمی ساڵحە رەشە
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراو و رۆشنبیری شاری سلێمانی (ئەكرەمی ساڵحە رەشە)مان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




