له عهنكاوه بارەگای نوێی مەترانیەی سریانی ئەرسەدۆكس كرایهوه

عەنکاوە-KDP.info- بارەگای نوێی مەترانیەی سریانی ئەرسەدۆكسی مووسڵ و کەرکووک و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان كرایهوه، كه بە هاوکاری حکوومەتی هەرێم و کۆمەڵەی قەدیسی بەرنابا دروست کراوە.
لە رێورەسمێکی شایستەدا له شاری ههولێر، بارەگای نوێی مەترانیەی سریانی ئەرسەدۆكسی مووسڵ و کەرکووک و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی عەنکاوە کرایەوه.
دوای ئەوەی بارەگای سەرەکی پەیڕەوانی سریانی لە مووسڵ لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە خاپوور و وێران کرا، هەزاران خێزانی مەسیحی ئاوەرەی ههرێمی كوردستان بوون و لە ئێستادا شوێنێکیان هەیە کە هەمووان لە ژێر چەترێک کۆبکاتەوە و بە ئازادانە گوزارشت لە بیرو باوهڕی خۆیان بکەن، ئەویش ئەو بارەگا نوێیهیه کە بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان و کۆمەڵەی قەدیسی بەرنابا دروست کراوە.




