٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەردانی چینوتوێژەكان بۆ سەر مەزاری نەمران بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

بارزان-KDP.info- سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان و پارچەكانی دیكە و وڵاتانی جیهان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە و، ئەو شاندانەی سەردانی مەزاری نەمران دەكەن سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و پارتی دووپات دەكەنەوە و باسی خەبات و تێكۆشانی بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو دەكەن.

شاندێكی قوتابیانی پەیمانگای تەكنیكیی چۆمان سەردانی مەزاری نەمرانی لە بارزان كرد، دوای پێشوازی لێكردن لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا.

هەر ئەمڕۆ شاندێكی  بنەماڵەی هەڵبەستڤانی كورد، شێخ خالد زێباری، سەردانی مەزاری نەمرانی لە بارزان كرد، دوای پێشوازی لێكردن لە لایەن خەلات بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی و لیژنەی پێشوازی باسیان لە خەبات و تێكۆشانی بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو كرد و سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات كردەوە.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار