شاخەوان عەبدوڵڵا: پڕۆژه‌ی ئەمریکییەکان بۆ كه‌ركووك وه‌كو پڕۆژه‌كه‌ى پارتییه

به‌غدا-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، ئه‌مریكییه‌كان له شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى شارى كه‌ركووك كۆبوونه‌وه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى شارى كه‌ركووك، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى شارى كه‌ركووكیش كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كردووه ده‌ڵێت، ئه‌مریكییه‌كان پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى شارى كه‌ركووك هه‌یه و داوا ده‌كه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه و دۆخى شارى كه‌ركووك به‌زوویى ئاسایى بكرێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند، "له دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه یه‌كه‌مجاره ئه‌مریكییه‌كان بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى شارى كه‌ركووك پڕۆژه‌یان هه‌بێت، پڕۆژه‌ی ئه‌مریكییه‌كانیش كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى كه‌ركووك گفتوگۆیان له باره‌وه كرد، بریتى بوو له مه‌له‌فى ئه‌منى و، ئیدارى و ئابوورى شارى كه‌ركووك، له‌سه‌ر مه‌له‌فى ئه‌منیش ته‌واو هاوڕابووین كه چۆن ڕه‌وشه‌كه ئاسایى بكه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر بابه‌تى ئابووریش به‌هه‌مان شێوه باسیان له‌وه‌كرد كه له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ركووك ده‌دزرێ، ئێمه‌ش پشتگیریمان كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته."
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه، ئه‌مریكییه‌كان پێیان وابوو ده‌بێت هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه، چونكه جموجۆڵیان مایه‌ى مه‌ترسیه، بۆیه ده‌بێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه و له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق ده‌ره‌وه‌ى شار بپارێزن و، بۆ ناوشاریش ته‌نیا هێزه ئه‌منییه‌كانى كه‌ركووك بمێن و هیچ هێزێكى بیانى له كه‌ركووك نه‌مێنێ، هه‌رچه‌نده به‌ره‌ی توركمانی گوتیان، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بمێنن ده‌بێت حه‌شدیش بمێنێ، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان توڕه‌بوون و گوتیان نابێ پێشمه‌رگه و حه‌شد له‌یه‌ك سه‌نگه‌ر حیساب بكه‌ن، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێزى فه‌رمیى و ڕێكخراون، بۆ جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌كه‌شیان ئه‌مریكییه‌كان په‌له‌یان بوو."
شاخه‌وان ده‌شڵێت، "ئێمه‌ش وه‌كو پارتى پرۆژه‌مان هه‌بوو، ئه‌و خاڵانه‌ى ئه‌مریكیه‌كان باسیان كرد وه‌كو پرۆژه‌كه‌ى پارتی بوو، لیژنه‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى شارى كه‌ركووك له‌لایه‌ن جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، كه ئێمه ڕاسپێردراوین به‌سه‌رۆكایه‌تى دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكى، كارمان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌له‌فه و پرۆژه‌كه‌شمان ئه‌و خاڵانه‌ى تێدایه له‌رووى ئه‌منییه، بۆیه بۆچوونه‌كانمان یه‌ك بۆچوونه و ده‌كرێ ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكه‌ین، واقیعه‌كه‌ش فه‌رز ده‌كات له‌سه‌ر هه‌موومان عێراق و ئه‌مریكا و ته‌واوى لایه‌نه‌كان بیر له‌وه‌بكه‌ینه‌وه ئیتر ده‌بێت دۆخى ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكرێته‌وه چونكه مه‌ترسى داعش هه‌یه."
نه‌شوان به‌رزنجى




