٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جموجۆڵی بازرگانی ٢٠% زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، جموجووڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەزیادبووندایە و بەراورد بە ڕابردوو ٢٠% زیادی کردووە.

نەوزاد ئەدھەم، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە ھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە بەشێکی زۆری کارگە و کۆمپانیاکان لەکار کەوتبوون، بەڵام ئێستا دەستیان بە کار کردووەتەوە و بە گوێرەی دوواین ئاماریش ئێستا لە ھەرێمی کوردستان پێنج ھەزار کارگەی جۆراجۆر و ٢٠ ھەزار کۆمپانیا ھەیە."

نەوزاد ئەدھەم گوتیشی: "جموجووڵی بازرگانی بەردەوام لەزیادبووندایە و بەراورد بە سەردەمی شەڕی داعش ٢٠% زیادی کردووە و ئێمەش چاومان زۆر لەوە زیاترە، بەڵام بوونی خاڵە گومرکییەکان بوونەتە ڕێگر و گرفتێکن بۆ زیادکردنی جموجووڵی بازرگانی، بۆیە ئێستا بڕیاری لادانیان دەرچووە و ئەگەر جێبەجێ بکرێت جموجۆڵەکە زۆر لەوەی ئێستا زیاتر دەبێت."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار