شاندی پارتی ئەمڕۆ لەگەڵ یەكێتی و سبەینێش لەگەڵ گۆڕان كۆ دەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی ڕایگەیاند، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستانەوە، ئەمڕۆ لە سلێمانی لەگەڵ یەكێتی و سبەینێش لەگەڵ گۆڕان كۆ دەبنەوە.
د. فرسەت سۆفی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەكات و سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆ دەبنەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان دەكەن. سۆفی گوتیشی، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ یەكێتی كۆ دەبنەوە، سبەینێش لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ھەمان مەبەست كۆ دەبنەوە. ئەمەش لە كاتێكدایە، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری داوە ھەنگاوی خێراتر بنێت بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی كەمدا بتوانێت كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێك بێت.
بڵند ئیبراھیم




