٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەر كەسێك غاز بە گران بفرۆشێت سزا دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- قایمقامی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، كێشەی كەمیی غاز چارە كراوە و ھەر كەسێكیش غاز بە نرخێكی گران بفرۆشێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و سزا دەدرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بۆ ماوەیەكی زۆر كەم، كێشەیەك لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و كۆمپانیای دانەغازدا ھەبوو و چارە كرا، بۆیە ئەمە بووە ھۆكاری ئەوەی ھەندێك غاز كەم بێت و خەڵكانێكیش ئەمەیان بە درەفەت زانی و نرخی غازیان بەرز كردەوە، بەڵام ئێمە لە ماوەیەكی كەمدا ئەو كێشەیەمان چارە كرد و لە ئێستادا كێشەی كەمیی غاز نەماوە".

عەبدولحەمید گوتیشی: "كەمیی غاز تەنیا چەند سەعاتێكی خایاندووە و دواتر چارە كراوە، ئێستایش نرخی غازی حكوومی بە ٧٥٠٠ دینار و بازرگانییەكەیش بە ٨٥٠٠ دینارە، ھەر كەسێكیش لەم نرخە زیاتر غاز بفرۆشێت، سزای دەدەین و چەند كەسێكیش تا ئێستا سزا دراون".

دوای ئەوەی خەڵكانێك زانییان غاز ھەندێك كەم بووە، نرخەكەیان بەرز كردەوە، كە نرخی یەك بوتڵ غاز گەیشتبووە ١٣ بۆ ١٥ھەزار دینار.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار