٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی دارایی: مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لە بودجەدا جێگیر كراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی، لیژنەكەیان لە كۆبوونەوەكانی سەبارەت بە بودجە بەردەوامە و ئێستایش گفتوگۆ لەسەر خاڵەكانی ناو بودجە دەكرێت. دەشڵێ، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پێشمەرگە لە بودجەدا جێگیر كراوە و ٧٥%ـی فراكسیۆنەكانیش پشتگیری لەو خاڵە دەكەن.

ئیخلاس سەباح، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لیژنەی دارایی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "رۆژانە سەعات نۆی بەیانی تاوەكو حەوتی شەو، لیژنەی دارایی گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەكات، ئێستایش گەیشتووینەتە ئەوەی خاڵ بە خاڵ گفتوگۆی لەسەر دەكەین و وەزارەتەكانیش بانگھێشت دەكەین، كە ھەندێكیان بودجەیان كەمە و زیاد دەكرێت و ھەندێكیشیان زیادە و كەم دەكرێت، بۆیە گفتوگۆكان بەردەوام دەبن تاوەكو بۆ دەنگدان ئامادە دەبێت".

سەباح گوتیشی: "بڕگەیەك لەناو بودجەدا ھەیە و جگیر كراوە، بەوەی كە پێویستە حكوومەتی عێراق مانگانە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانە بكات و نابێت یاری بە مووچەی خەڵك بكرێت، هەروەها ٧٥%ـی فراكسیۆنەكانیش پشتگیری لە ئێمە دەكەن، بۆیە بە ئاسانی لە رۆژی دەنگداندا دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەكرێت".

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار