پرسەنامەیەك لە د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراقی فیدراڵ

بەڕێز جەنابی سەرۆك بارزانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی خەباتگێڕ و ناسراوی كوردستان و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان پێگەیشت. خوالێخۆشبوو كەسایەتییەكی شۆڕشگێر و پێشمەرگەی دێرین و سەركردەیەكی دیاری بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان بوو و هەر لە سەرەتای لاویەتییەوە پەیوەندی كردووە بە شۆڕشی ئەیلول، و بەردەوام بووە لە خەبات و تێكۆشان، و رۆلی بەرچاوی هەبووە لە كاتی شۆِرش و خەبات و ئاوارەیی، و لە چەندین بواری حیزبی و سیاسی و پێشمەرگایەتیدا كار و خەباتی كردووە. و لەدوای رزگاركردنی كوردستان و دامەزراندنی یەكەم كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەكو وەزیر كاری كردووە و هەمیشە بەردەوام بووە لە خەبات. لەدەستدانی ئەم كەسایەتییە شۆڕشگێرە زیانێكی گەورەیە لە كاروانی خەباتی گەلی كوردستان. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین. و لە خوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بداتە هەموو لایەك و جێگای خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله و انا الیە راجعون.
فوئادحوسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ كاروباری ئابووری وەزیری دارایی




