٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، لە سلێمانی لە كۆبوونەوەدان و تاوتوێی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەن.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرۆكایەتیی شاندی دانوستانكاری پارتی دەكات و ئەندامانی دیكەیش پێك ھاتوون لە د. رۆژ نووری شاوێس، ھۆشیار زێباری، عیزەدین بەرواری، ئازاد بەرواری، جەعفەر ئێمینكی، دڵشاد شەھاب، ھێمن ھەورامی و فرسەت سۆفی.

شاندی بزووتنەوەی گۆڕانیش، پێك ھاتوون لە جەلال جەوھەر، شۆڕش حاجی، مستەفا سەید قادر، ھۆشیار عومەر، عەلی حەمەساڵح و ئاراس وەلی.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار