٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی کاتیی پەرلەمان: پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەلە لە پێکهێنانی کابینە بکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەلە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بکەن، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر جیددیە لە دانوستان لەگەڵ لایەنەکان و پێویستە لایەنەکانیش پەلە لە دانوستان بکەن.

ڕێڤینگ ھروری، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەین پەلە بکرێ بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لە دانوستانەکان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان، چونکە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ بەسەر ھەڵبژاردندا تێپەڕ بووە و ناکرێت کۆبوونەوە لە پێناو کۆبوونەوە بکرێت."

ھروری ئاماژەیشی دا: "پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر جددییە لە دانوستانەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن و پێویستە لایەنەکانیش بە ھەمان شێوە بن، چونکە پێویستە ڕێز لە دەنگی خەڵک و خوێنی شەھیدان و پێشمەرگە بگرن و چیتر کات بەفیڕۆ نەڕوات."

ڕێڤینگ ھروری باسی لەوەش کرد: "پێویست بوو لەو ماوەیەدا پەرلەمان دەستی بە کاری خۆی کردبووایە، چونکە کاری گرینگمان لە پێشە و پێویستە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دیاری بکرێت و حکوومەت دروستبکرێت و یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم ھەموار بکرێتەوە، بۆیە ئەمە ھەمووی کاتی پێویستە، بۆیە پێویستە پەلە بکرێت."

بڵند ئیبراھیم



 

هەواڵی پەیوەندیدار