٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەم حەفتەیەدا ٥٣ بنكەی بایۆمەتریی دەنگدەران لە ھەولێر دەكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بڕیارە لەم حەفتەیەدا پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگدەران لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەست پێبكات، بەرپرسی ئۆفیسی پارێزگای ھەولێریش ڕایدەگەیەنێت، ھەموو بنكەكانی كۆمسیۆن بە ڕووی ھاووڵاتیاندا كراوە دەبن و پێویستە بۆ خۆتۆماركردن سەردانی بنكەكان بكەن.

عەلی قادر، سەرۆكی ئۆفیسی پارێزگای ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، لەم حەفتەیەدا دەست بە پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگدەران دەكرێت و بڕیارە لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٥٣ بنكەی تۆماری بایۆمەتری بە ڕووی ھاووڵاتیاندا بكرێنەوە، چونكە پڕۆسەیەكی بەرفراوانە و پێویستی بە كردنەوەی چەندین بنكە ھەیە لە ناوچە جیاوازەكاندا، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بتوانن سەردانی بكەن.

سەرۆكی ئۆفیسی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە ئێستادا كاروباری كردنەوەی بنكەكانی پڕۆسەی بایۆمەتری لە تەواوبووندایە و چاوەڕێی دابینكردنی میزانییە دەكەین بۆ دەستبەكاربوون، ئەگەر پارەی پێویستیش خەرج نەكرێت، ئەوە لەم حەفتەیەدا ژمارەیەك بنكە ھەر دەكەینەوە و چاوەڕێ نابین".

لەبارەی لێدوانێكی پێشووی كە بڕیار بوو پارەی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دابەش بكرێت و كارمەندانی ئەو بنكانەی دەنگەكانیان پووچەڵ كراوەتەوە بێبەش دەكرێن، قادر دەڵێت: "ڕاستە ھەر بنكەیەك یان وێستگەیەك دەنگەكانی سووتابن و پووچەڵ كرابنەوە، كارمەندانی سوودمەند نابن لە پاداشتی كۆمسیۆن و لە ھەڵبژاردنەكانی پێشوویشدا ھەر وا بووە، چونكە ئەوان بەرپرسن لەو بنكانەی خۆیان".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار