٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئازاد سرێشمەیی: ھەندێك لایەن ڕێگر بوون لە بەردەم پڕۆژەی دەستووری كوردستاندا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نەبوونی دەستوور، وای كردووە كە ھەندێ پرسی گرینگی وەك پێكھێنانی حكوومەت دوا بكەون، شارەزایەكی دەستووریش، دواكەوتنی كابینەی حكوومەت، بۆ نەبوونی دەستوورێكی تایبەت دەگەڕێنێتەوە و دەڵێ، ھەندێك لایەنی سیاسی، رێگر بوون لە بەردەم پڕۆژەی دەستووری كوردستاندا.

بەپێی دەستووری عێراق، ھەرێمی كوردستان كیانێكی یاسایی سیاسیی دەستوورییە و بۆی ھەیە ببێت بە خاوەنی دەستوورێكی تایبەت بە خۆی، ھەروەك ئازاد سرێشمەیی، شارەزای یاسا و دەستوور پێی وایە، دەستوور بۆ ھەرێمێك زۆر گرینگە، چونكە دەستوور بەرزترین یاسایە لە ھەر وڵاتێكدا و دەستەڵاتەكان جیا دەكاتەوە، ھەر وڵاتێك دەستووری نەبێت، كاروبارەكانی وەك خۆی بەڕێوە ناچن.

ئەو شارەزایەی یاسا و دەستوور، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەشڵێت: "پێویست بوو ھەر لە سەرەتاوە ھەرێمی كوردستان دەستووری تایبەت بە خۆی ھەبووایە، بەڵام بە داخەوە هەندێك لایەن ڕێگر بوون".

سرێشمەیی روونی كردەوە: "دەستوور ماوەی پێكھێنانی كابینەی حكوومەتی دیاری دەكرد، ھەروەك چۆن دەستووری عێراق ماوەی پێكھێنانی حكوومەتی دیاری كردووە، لەبەر نەبوونی دەستوور ماوەی زیاتر لە سەد رۆژە ھەڵبژاردن كراوە بۆ پەرلەمانی كوردستان و ھێشتا لایەنەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، لەم خوولەی پەرلەماندا ئەركی فڕاكسیۆنی پارتییە كە زۆرترین كورسیی بەدەست ھێناوە، زۆرینەیەك دروست بكەن و كار بۆ نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی كوردستان بكەن".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار