مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو دیاری مه‌حمود به‌گ دەکات

خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان هه‌ڤاڵ(دیاری مه‌حمود به‌گ).
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و تەواوی خزم و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و هاوبەشی خەمتانین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مەکتەبی سیاسی




