پۆمپیۆ: ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا پۆمپیۆ رایگەیاند، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، پامپیۆ خۆشحاڵیی خۆی به یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان نیشان دا. دواتر باس له بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و كاری هاوبه‌ش بۆ بنبڕكردنی گفتوگۆ كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كه به هۆیه‌وه به‌شێك له كێشه‌كان چاره كراون به‌رز نرخاند و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و كاری هاوبه‌شی زۆری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئه‌نجام داوه و به‌رده‌وامیی كاری هاوبه‌شی بۆ ڕێگریكردن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر به‌پێویست زانی به‌تایبه‌ت له‌وناوچانه‌ی كه له بواری ئاسایش و سه‌قامگیریدا هیچ هه‌نگاوێكی تیادا نه‌نراوه و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی له كابینه‌ی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات و خۆیشی تیادا به‌شداره و هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی كاروباره‌كانی ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه گفتوگۆیه‌كی ئه‌رێنی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك كێشه پێویستی به كاتی زیاتره، به‌ڵام زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی جددی هه‌یه و له‌مباره‌یه‌شه‌وه هاوكاریی وڵاتانی دۆست به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكای به پێویست زانی.
پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕیفۆرمانه پێشكه‌ش كرد كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێن و داوای كرد له ڕووی شاره‌زایی و پسپۆڕییه‌وه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی باشتری چاكسازییه‌كان و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی كاروباره‌كانی حكوومه‌ت.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.





