٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حاجی ئۆمەران.. بەفربارین بەردەوامە و تیمەكانیش سەرقاڵی پاكردنه‌وه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

 

حاجی ئۆمەران-KDP.info- شەپۆلێكی بەفربارین رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و، بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەو شەپۆلە تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

لە هەندێك ناوچەدا، تا ئێستا زیاتر لە 20 سم بەفر باریوە، ئەوەش گرفتی بۆ هاتوچۆ دروست كردووە، بە تایبەتی لە سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، كە زیاتر لە دیوی ئێران بارهەڵگرەكان ناتوانن وەك پێویست هاتوچۆ بكەن.

سیروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستنان، گوتی: "لە سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران زیاتر لە 20 سم بەفر باریوە و تا ئێستایش بەفربارین بەردەوامە، تیمەكانی بەفرڕاماڵینیش سەرقاڵی خاوێنكردنەوەی ڕێگاوبانەكانن بۆ ئەوەی گرفتی هاتوچۆ دروست نەبێت، لە دیوی ئێرانیش ڕێگاكان خاوێن كراونەتەوە، بەڵام وەك پێویست نین، ئەوەش وای كردووە كە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری وەكو پێویست نەبێت و بارهەڵگرەكان نەتوانن وەك پێویست هاتوچۆ بكەن، بەڵام تیمەكان سەرقاڵن بۆ ئەوەی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری پەكیان نەكەوێت".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار