٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای بارزانی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی موقەدەم میكائیل و سۆران ئەدیب دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی لێخۆشبوو موقەدەم میكائیل محەممەد ساڵح سەعید

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی موقەدەم (میكائیل محەممەد ساڵح سەعید)مان پێگەیشت.

هاوبەشی خەمی خانەوادە تێكۆشەرەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی

 

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی لێخۆشبوو هەڤاڵ سۆران ئەدیب حەمەكەریم ئاغا قەرەداغی

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (سۆران ئەدیب حەمەكەریم ئاغا قەرەداغی) بەرپرسی رێكخراوی ئورەێبرۆی پارتیمان لە وڵاتی سوێدمان پێگەیشت. هاوبەشی خەمی خانەوادە تێكۆشەر و بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار