٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆن: پارەی فەرمانبەرانی سەر سندووقەكان دابەشده‌كرێت.. وردبینیی دارایی تەواو بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، دەستی بە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی پارەی فەرمانبەرانی سەر سندووقەكانی دەنگدان كردووە و، بۆ ئەم مەبەستەیش نووسراوی بۆ سەرجەم فەرمانگەی پارێزگاكان ناردووە.

هێشتا پارەی فەرمانبەرانی سەر سندووقەكانی دەنگدان دابەش نەكراوە، كە زیاتر لە 40 هەزار فەرمانبەر بۆ هەر چوار پارێزگاكەی كوردستان دانراون، بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ دابەشكردنی بڕی ئەو پارەیەی بۆ فەرمانبەرانی سەر سندووقەكان دانراوە، بۆ ئەم مەبەستەیش وردبینیی دارایی تەواو بووە و كۆمسیۆن لە رێگای ئۆفیسی نیشتیمانییەوە نووسراوێكی ئاڕاستەی سەرجەم ئۆفیسی پارێزگاكان كردووە، كە ناوی فەرمانبەرانی سەر سندووقەكانی دەنگدان تا رۆژی 10/1/2019 بنێرن.

بەپێی رێنمایی كۆمسیۆن، كە لە گرێبەستی فەرمانبەراندا هاتووە، هەر فەرمانبەرێك بە تەواوەتی مافی خۆی وەردەگرێت و بڕی پارەكەیش بەپێی ئاستەكان دابەش دەكرێت، لەوانە (فەرمانبەری سەر سندووق، بەڕێوەبەری وێستگە).

بڕیارە دوای ناردنی ناوەكان، لە لایەن ئەنجوومەنی كۆمسیارانەوە بڕیار لەسەر خەرجكردنی پارەكە بدرێت و رۆژی دابەشكردنی دیاری بكرێت، كە دابەشكردنەكەیش لە رێگای لیژنەیەكەوە دەبێت و لە ئۆفیسی نیشتیمانییەوە دیاری دەكرێت.

 

راژیار هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار