٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برایانی بەڕێز  لە دەستەی سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەتان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و هەموو كادیر و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئازادی و فرەلایەنیی سیاسی یەكێكە لە دەستكەوتەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بەرهەمی قوربانیدانی گەلەكەمانە و پێویستە هەموومان گەشەی پێ بدەین و بیپارێزین.
لەو بۆنەیەدا هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەرك وچالاكییەكانتان بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و برایەتی و تەبایی سیاسیی لە كوردستان.
مسعود بارزانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار