ڕیم ئالابالى ڕادۆڤان: شانازییەکی گەورەیە کە لێرەم و پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەکەین

هەولێر-KDP.info- وەزیری هاوکاری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕیم ئەلەبالی ڕادۆڤان، وەزیری هاوکاری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و وا بڕیارە لەم سەردانەیدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم ئەنجام بدات و بەشێک لە پڕۆژەکانی ناوچەکەش بەسەر بکاتەوە.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕیم ئەلەبالی ڕادۆڤان سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەولێر ڕایگەیاند، "جێگەی خۆشحاڵی و شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە لێرەم، مەبەستم لەم سەردانە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و ناوچەکەیە و دڵنیام ئەم هاریکارییە پەیوەندییە مەزنەکەمان بۆ داهاتووش بەهێزتر دەکات.




