٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی رێوڕەسمی کۆتایی خولێکی نوێی ئەفسەران لە ئەکادیمیای زاخۆ بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info
 
زاخۆ-KDP.info- بەئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، خوولێکی نوێی ئەفسەران لە ئەکادیمیای زاخۆ کۆتاییهات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی12ـی2018 بە ئامادەبوونی سەرۆک مسعود بارزانی رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی ٢٤ەمین خولی ئەکادیمیای ئەفسەرانی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ بەڕێوەچوو.
 
لە رێورەسمەکەدا وێرای ئەنجامدانی نمایشی سەربازی بە شێوەی رێپێوان، راگری کۆلێژی سەربازی وتەیەکی پێشکەش کرد، پاشان هۆزانێک پێشکەش کران. دواتر بڕوانامەی ئەکادیمیا بە دەرچوانی خولەکە بەخشرا.
 
شایانی باسە، ٣٩٥ ئەفسەر لە پلەی جیاجیادا بەشدارییان لە خولی 24ـی ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ کردو، لە سەر بنەمای زانستی سەربازی نوێ بۆ ماوەی ٩ مانگ مەشقیان پێ کراو بوونە ئەفسەری ئەکادیمی.

هەواڵی پەیوەندیدار