٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی بۆ 66ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی لە پەیامێکدا ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانی پیرۆزدەکات و لە پەیامەکەدا ده‌ڵێ، دڵنیاین رێكخراوه‌كه‌تان له‌ئاینده‌دا ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ فاكته‌ره‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌ و كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و خه‌باتێكی سه‌رده‌میانه‌ ده‌كات.
 
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی: 
 
به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان
 
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان
 
به‌بۆنه‌ی 66ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێكخراوه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م.
 
یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان هاوشانی رۆڵ و ئه‌ركی گرنگی بۆ چه‌سپاندنی مافی ئافره‌تان، مێژوویه‌كی پڕ له‌شانازیشی له‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌سه‌رده‌می شاخ و دوای راپه‌ڕین هه‌بووه‌ و له‌ سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشدا ڕۆڵ و جێدەستیان دیارە.
 
دڵنیاین رێكخراوه‌كه‌تان یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان له‌ئاینده‌دا ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ فاكته‌ره‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌ و كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و خه‌باتێكی سه‌رده‌میانه‌ ده‌كات.
 
دووباره‌ پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم
 
 
مه‌سعود بارزانی
 
11ـی12ـی2018

هەواڵی پەیوەندیدار