حەشدی شەعبی چەندین بارەگای پارتی لە کەرکووک تەقاندوونەتەوە

کەرکووک-KDP.info- حەشدیشەعبی لە شاری کەرکووک دەستی کردووە بە تەقاندنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ستەمکردن لە هاووڵاتیانی کورد لەو شارە.
پێش ھاتنی حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک، ھۆشداری ئەوەدرا کە لە ئەگەری ھاتنی حەشدی شەعبی ستەم لە خەڵک دەکەن و زیان بە خەڵکی سڤیل دەگەیێنن و تاڵانیان دەکەن، ئێستایش کە حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر کەرکووکدا گرتووە، دەستیان کردووە بە دزی و تاڵانکردن و تەقانەوەی ماڵ و بارەگای حیزبییەکان.
(دیاری حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دوای ھاتنی حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک دەستی کردووە بە تەقاندنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بارەگای ئاسایشی تەقاندووەتەوە و، بەشێک لە بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی تەقێندراوەتەوە و چەند کاتیوشەکیشیان ئاراستە کردووە و، جگە لەوەش بەشێک لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان تەقێندراوەتەوە."
(دیاری حوسێن) دەڵێ، "ئێمە پێش ھاتنی ئەوان پێشبینیی ئەوەمان دەکرد کە حەشدی شەعبی کارێکی لەو جۆرە ئەنجام دەدات و ئێستایش دەبینین، چۆن تەعدا لە خەڵکی کەرکووک دەکەن."
بڵند ئیبراھیم




