حه‌شدی‌شه‌عبی له تاوانی دژ به كەرکووکییەکان به‌رده‌وامه.. ژن و پیاو له یه‌ك جیا ده‌كه‌نه‌وه

هەولێر-KDP.info- حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، به ناو شاری كه‌ركووكدا بڵاو بوونه‌ته‌وه و شه‌وانه هه‌ڵده‌كه‌وتنه سه‌ر ماڵی كورد. به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و شاره‌دا، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه حه‌شدی شه‌عبی ده‌یه‌وێ خه‌ڵك "چاوترسێن" بكات.
ماوه‌ی دوو رۆژه حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا، به ناو شاری كه‌ركووكدا بڵاو بوونه‌ته‌وه و وه‌ك شایه‌تحاڵان ئاشكرای ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزانه چه‌ندین تاوانیان به‌رانبه‌ر به كورد ئه‌نجام داوه.
(عه‌دنان كه‌ركووكی) گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك، پێی وایه حه‌شدی شه‌عبی ده‌یه‌وێ به ته‌واوی كۆنترۆڵی شاره‌كه بكات.
ئه‌و، به ماڵپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "حه‌شدی شه‌عبی له رێگه‌ی هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وتییه‌وه، ده‌یه‌وێ خه‌ڵك چاوترسێن بكات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی كۆنترۆڵی كه‌ركووك بكات".
(عه‌دنان كه‌ركووكی) وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانی، باس له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیی دوێنێی پارێزگاری كاتیی كه‌ركووك ده‌كات. له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌دا كه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئه‌منیی شاره‌كه به‌رێوه‌چوو، (خه‌تاب ره‌ش) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك ویستی به زمانی كوردی بۆ رۆژنامه‌نووسان قسه بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارێزگاری كاتی و به‌پرسانی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه رێگه‌ی پێ نه‌درا. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك كورده و سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی لە کەرکووک، باس له تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و ده‌ڵێ، "رۆژی دووشه‌مه، دوو ئاسایشی پارتی له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه گیراون و به زیندوویی خرانه ژێر زنجیری ده‌بابه‌كانی حه‌شد و به‌داخه‌وه شه‌هید كران. شه‌وی رابردوویش حه‌شد هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر پێنج ماڵی كورد له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا و هه‌ندێ ئه‌وڕاقیان دۆزیوه‌ته و دواتر سووتاندوویانه".
دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگەی سەر بە لایەنێکی سیاسیی باشووری کوردستان پاشه‌كشه‌یان كرد، كه‌ركووك و به‌شێك له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به ته‌واوی كەوتنه ژێر ده‌سته‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقەوە.
له 25ـی ئه‌یلوولی رابردوو، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌ڕێوه چوو و دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامه‌كانی، حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و له ده‌ره‌نجامدا، حكوومه‌تی عێراقی په‌نای بۆ سوپا و جووڵاندنی به‌ره‌و كوردستان برد.
دوای ئه‌و رووداوانه و به‌پێی ئامارێكی نافه‌رمی، نزیك به 400 هه‌زار دانیشتووی شاری كه‌ركووك، شاره‌كه‌یان به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان چۆڵ كردووه.
رۆژنامه‌نووسێك كه له‌سه‌ر داوای خۆی ناوی لای ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان پارێزراوه، په‌رده له‌سه‌ر هه‌ندێ تاوانی حه‌شدی شه‌عبی لا ده‌دات.
ئه‌و، ده‌ڵێ، "حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی ماڵه كورده‌كانیان ده‌ست پێ كردووه و ته‌نانه‌ت ژن و پیاویش له یه‌ك جیا ده‌كه‌نه‌وه. دوێنێ (سێشه‌ممه) له‌سه‌ر شه‌قامی فه‌یله‌ق دوو منداڵی كاكه‌ییان شه‌هید كردووه، ئه‌وه جیا له شه‌ش كوردی دیكه‌یه كه له گه‌ڕه‌كانی دیكه به ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی شه‌هید كراون".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر ماڵ و باره‌گا حزبییه‌كاندا گرتووه، دوای تاڵانكردنیان، ئاگریان تێبه‌رداون.
ئێستا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به هاوكاریی چه‌ند كه‌سێكی دیكه، كار بۆ به دۆكیۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌كه‌ن.
كاوه جه‌م





