٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاوپەیمانان چەکیان نەداوەتە عێراق، دژی کورد بەکاری بێنن

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info-   چاودێرێکی سیاسی دەڵێ، کە ئەمەریکا و ھاوپەیمانان چەکیان داوەتە عێراق بۆ ئەوەی دژی داعش بەکاری بێنن، کەچی لە رێگەی حەشدی شەعبییەوە دژی خەڵکی کوردستان بەکاری دێنن، ئەوان پێیان وایە، ھەڵوێستیان دەبێت و بێدەنگ نابن لەوەی بە بەرچاوی دنیاوە دەکرێت.

چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ (د.ساڵح مەلاعومەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی ئێران ویستیان ئیرادەی خەڵکی کوردستان بشکێنن و کەرکووک لە دەست کورد دەربێنن بە ھاوکاریی چەند کەسێکی نێو لایەنێکی کوردی، بەڵام ئایە تاچەند ئەم دۆخە بەردەوام دەبێت؟، هەڵبەت بەھیچ شێوەیەک بەردەوام نابێت و ئیرادەی گەلی کوردیش سەرکەوتوو دەبێت، بۆیە ئەوەی ھەیە بەردەوام نابێت و کاتییە، لەبەر ئەوەی حەشدی شەعبی چەند بەھێز بێت، لە رژێمی بەعس و ڕێکخراوی داعش بەھێزتر نییە."

ئەو گوتی، ئەو کارەی عێراق دژی ھەرێمی کوردستان دەیکات، ناتوانێت بەر بە ویستی خەڵکی کوردستان لە ھەنگاونان بەرەو سەربەخۆییی کوردستان بگرن، بۆیە ھەرگیز ناتوانن جارێکی دیکە ھەرێمی کوردستان بخەنە بەردەستی خۆیان.

(د.ساڵح مەلاعومەر) جەخت دەکاتەوە، کە ھاوپەیمانان چەکیان داوەتە عێراق بۆ شەڕی داعش بووە، بەڵام ئێستا کەوتووەتە دەست حەشدی شەعبی و دژی ھەرێمی کوردستان بە کاری دێنن، بۆیە پێویستە ھاوپەیمانان لەسەر ئەمە بێدەنگ نەبن و بەرپرسیارەتی لەئەستۆ بگرن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار