٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە خازر بارودۆخ ئارامە و پێشمەرگە لە ئامادەباشی دایە

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر دەڵێ، بارودۆخ ئارامە، هیچ شتێك لەئارادا  نییە، هێزی پێشمەرگەش بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك لەگەڵ دوژمن ئامادەیە.


موقەدەم (جادر سەلیم)، فەرماندەی پێشمەرگە لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ لە میحوەری خاز بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، لە سنووری میحوەری خازر بارودۆخ ئارامە و هیچ كێشەیەك نییە، هێزی پێشمەرگەش بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك ئامادەیە.

موقەدەم (جادر سەلیم) ڕوونیشی كردەوە: ''بە درێژاییی مێژوو گەلی كورد لە دوژمن نەترساوە و ناشترسێت، هەركاتێك ئەوان ڕوو لەو میحوەرە بكەن، وەكو ئەوەی لە هەندێك ناوچەی كەركووك بۆیان چووەتە سەر، لەو ناوچەیە بۆیان ناچێتە سەر، ئەگەر بێن  بە زیندوویی ناگەڕێنەوە و هێزی پێشمەرگە چۆن پاشەكشەی بە داعش كرد و لەناوی بردن، ئەوانیش لەناو دەبات، داوا لە خەڵكی ناوچەكە دەكەین، چۆن لە ڕابردوودا پشتگیرییان لە هێزی پێشمەرگە كردووە، بەو شێوەیە پشتگیری لە هێزی پێشمەرگەش بكەن.''


ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار