مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتی: لاهور چاوساغی میلیشیای حه‌شد بووه

هه‌ولیر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیی نیشتیمانیى كوردستان به كوردستان 24ى راگه‌یاندووه، میلیشیاكانى حه‌شد و فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران به یارمه‌تیى چه‌كدارانى سه‌ر به (لاهور شیخ جه‌نگی) هاتوونه‌ته ناو شارى كه‌ركووك.
سەرچاوەکە روونی کردەوە، هێزەکانی سەر بە (لاهور) بەشدارن لە پێشڕەوییەکانی هێزی دژەتیرۆری عێراق لە کەرکووک و دەوروبەری.
سەرچاوەکەی مەکتەبی سیاسیی جەختی کردەوە، هێزی دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی سەر بە (لاهور)، ناوەندێکی هاوبەشیان لە سەربازگەی K1 لە رۆژئاوای کەرکووک داناوە.
دوێنێ به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ (قاسم سوله‌یمانى) و میلیشیاكانى حه‌شد رێككه‌وتن و بڕیاریان دا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانیان له سوپاى پاسداران بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى فه‌رمانیان دا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له سه‌نگه‌ره‌كان و رێگه‌یان بۆ داگیركردنى شارى كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆش كرد.
دواى ئه‌و هه‌وڵه‌ى به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى، فه‌رمانده‌یى گشتیى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رایگه‌یاند، به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى خیانه‌تێكى مێژوویى گه‌وره‌یان له كوردستان و خوێنى شه‌هیدان كرد.
به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوی (عه‌بادی) و هیی هاوپه‌یمانانیش، بالی ده‌سترۆیشتووی یه‌كیتی ریككه‌وتنی له‌گه‌ل به‌غدادا كردووه ناوصهگهلیك راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بكات.




