٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ڕۆشنبیری: هەر کەناڵێکی میدیایی پێچەوانەی ڕێنماییی هەرێم ڕووماڵ بکات ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ڕۆشنبیری ‌و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە ئەركی خۆی دەزانێت ئەو كەناڵە میدیاییانە ڕووبەڕووی یاسا بكاتەوە، كە لە ڕووماڵی كاری میدیاییدا سەرپێچیی یاسا‌ و ڕێنماییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

ئاشكرایە ئێستا هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی هەستیاردایە ‌و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سەنگەری بەرگری‌ و پاراستنی كوردستاندایە.
ئەم دۆخە پێویستی بە یەكڕیزیی گەلی كوردستان ‌و پشتیوانیی هەمووان هەیە.

بەتایبەت كەناڵەكانی میدیا دەبێ‌ بە گیانی بەرزی نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بكەن ‌و هەوڵی ئەوە بدەن ورەی خەڵك ‌و پێشمەرگە بە بەرزی بهێڵنەوە، نەك بە پێچەوانەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری ‌و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئەركی نیشتمانیی خۆی دەزانێت، داوا لە كەناڵەكانی میدیای كوردستان بكات هەستیاریی بارودۆخی كوردستان بەگشتی ‌و شاری كەركووك بەتایبەتی لەبەرچاو بگرن ‌و لە خزمەتی یەكڕیزیی نیشتمانی‌ و بەهێزكردنی ورە ‌و گیانی بەرخودانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌ و هاووڵاتیاندا بن‌ و بەوپەڕی بەرپرسیارێتیی پیشەیی‌ و نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە هەستیارەدا بكەن. بەپێچەوانەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری ‌و لاوان بە ئەركی خۆی دەزانێت ئەو كەناڵە میدیاییانە ڕووبەڕووی یاسا بكاتەوە، كە لە ڕووماڵی كاری میدیاییدا سەرپێچیی یاسا ‌و ڕێنماییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

                            وەزارەتی ڕۆشنبیری‌ و لاوان
                                 ١٦-١٠-٢٠١٧
 

هەواڵی پەیوەندیدار