زهڵمای خەلیلزاد: كورد بۆ بهرهنگاربوونهوهی سوپای پاسداران پێویستی به ئێمهیه

هەولێر-KDP.info- (زهڵمای خەلیلزاد) باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق رایگهیاند: "ئێستا کورد پێویستی بە ئەمریکا هەیە بۆ ئەوەی لە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران بیانپارێزرێت".
باڵیۆزی پێشووی ئهمریكا له عێراق، له تویتێکیدا نوسیوویهتی: "میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بە سەرۆکایەتیی (ئەبو مەهدی موهەندیس)، هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک''.
هەروەها نووسیویەتی: ''کورد پێویستی بە یارمەتیی ئێمەیە بۆ ئەوەی رووبەرووی سوپای پاسدارانی ئێرانی ببنەوە''.
(خەلیلزاد) دهڵێت: "حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە تانکی ئەبرامز هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە کە پێشتر لە سوپای ئەمریکایان وەرگرتووە".
لە کوردستان٢٤ـەوە




