كۆسرەت رەسووڵ: رێگا بە پەلاماردانی كەركووك نادەین.. بەوپەڕی ورەوە بەرگری دەکەین

هەولێر-KDP.info- (کۆسرەت رەسوول) جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی کوردستان، پەیامێک بۆ خەڵکی کەرکووک و کوردستان بڵاو دەکاتەوە و ڕایگەیاند، "بەوپەڕی ورەوە بەرگری دەكەین و رێگا بە پەلاماردانی كەركووك نادەین".
دەقی پەیامەکەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان
كەركووكییە قارەمانەكان
پێشمەرگە گیانفیداو نەبەردەكان
بەداخەوە هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی دەیانەوێ پەلاماری كەركووك بدەن، هەموو لایەكتان دڵنیا دەكەینەوە كە ئێمە و پێشمەرگە قارەمانەكان لە كەركووكین و بەرگری دەكەین، سەرباری ئەوەی بەهیچ شێوەیەك هێرش ناكەین و نامانەوێ دەستپێشخەر بین لە شەڕ، بەڵام بەوپەڕی ورەوە بەرگری دەكەین و ڕێگا بە پەلاماردانی كەركووك نادەین.
داواكاریشین لە خەڵكی قارەمان و تێكۆشەر و خۆڕاگری كەركووك لەناوشار هاوكاری هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بن بۆ باشتر پاراستنی ڕەوشی ناوشار.
كۆسرەت ڕەسوول عەلی




