حەشدی شەعبی، ماڵەكوردەكانی خورماتووی تاڵان دەکات

خورماتوو-KDP.info- بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دەڵێ، چەكدارانی حەشدی شەعبی دەستیان كردووە بە تاڵانكردنی ماڵە كوردەكان و، هەرچیی بكەوێـە دەستیان هاوشێوەی داعش دەیبەن.
(ئەرسەلان عەلی) بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمشەو چەكدارانی حەشدی شەعبی هێرشێكی فراوانیان دەست پێكرد بۆ ناو شاری خورماتوو، تەنها بە چەكدارەكانی ناوچەی خورماتووی پارتی و پێشمەرگەكانمان و ئاسایش، لێیان هاتینە دەست و تا دواهەمین فیشەك بەرگریمان كرد. باڵاخانەی ناوچە شاهیدی بەرگریمانە و 10 ئاڕ پی جی زیاتری بەركەوت."
(ئەرسەلان عەلی) ئاشكرایشی كرد: "لەئێستادا چەكدارانی حەشدی شەعبی دەستیان كردووە بە تاڵانكردنی ماڵە كوردەكان و، هەرچیی بكەوێـە دەستیان دەیبەن هاوشێوەی داعش."
سەرباز واحد




