هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه گه‌یشتنه كه‌ركووك و شه‌ڕى مان و نه‌مان ده‌كه‌ن

کەرکووک-KDP.info- فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییه‌وه ده‌ڵێن، هێزێكى زۆر گه‌یشتوونه‌ته سه‌نگه‌ره‌كان و ئێستا خه‌ریكى رێكخستنه‌وه‌ى سه‌نگه‌ره‌كانن.
عه‌مید روكن (سه‌لیم سورچى) فه‌رمانده له هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك له‌سنوورى شارى كه‌ركووك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ى كه چوڵكران هێزه‌كانى زێره‌ڤانى گه‌یشتنه ئه‌و سنووره و له‌سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى فریاكه‌وتنن و تا دوا سنووریش پێشمه‌رگه‌كانمان به وووره‌یه‌كى به‌رز له‌ئاماده‌باشیدان و ئێمه‌ش له‌وێوه قسه‌تان بۆ ده‌كه‌ین، یه‌ك حه‌شدى شه‌عبیش نه‌ك نه‌هاتۆته ناو سه‌نگه‌ره‌كان به‌ڵكو هه‌ر دیاریش نین، ئه‌و باره‌دۆخه ناسروشتیه‌ى دروست بوو له‌رووى سه‌ربازییه ئێستا خه‌ریكى رێكخستنه‌وه‌ى سه‌نگه‌ر و هێزه‌كانین و سه‌نگه‌ره‌كانمان زۆر قایمن."
عه‌مید روكن (سورچى) گوتیشی، "ژماره‌یه‌كى زۆرى هێزى پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى خۆبه‌خش گه‌یشتوون و سوپاى چواریش وا ده‌چن به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كان و هیچ شه‌ڕ نیه و كێشه‌ى واش دروست نابێت ببێته مایه‌ى نیگه‌رانى."
هاوكات عه‌قید (نازم هه‌ركى) فه‌رمانده‌ى لیواى 10ـى پیاده‌ى هه‌ولێرى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "ڕه‌وشى میحوه‌رى ئێمه له رۆژئاواى كه‌ركووك ئارامه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش له‌و په‌رى ووره به‌رزى داین و چاوه‌ڕێى هه‌ر ئه‌گه‌رێك ده‌كه‌ین و شه‌ڕى مان و نه‌مان ده‌كه‌ین له‌دژى داگیركه‌ران .
نه‌شوان به‌رزنجى




