٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەشدی شەعبی یەك بست پێشڕەوی نەكردووە، پێشمەرگە لە سەرجەم ساترەكاندان

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- (شاخەوان عەبدوڵڵا) ئاشكرای دەكات، هێزی پێشمەرگە لە سەرجەم ساترەكانە و بۆشاییەكان پڕ كراونەتەوە. دەشڵێ، حەشدی شەعبی کە چەکداری هێزی ئیقلیمی لەگەڵە، یەك بست نەهاتووەتە نێو خاکی کوردستانەوە.

(شاخاوان عەبدوڵڵا) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزە عێراقییەكان تائێستا یەك بست پێشڕەوییان نەكردووە و نەچوونەتە نێو یەك ساتری هێزی پێشمەرگەوە."

(شاخەوان عەبدوڵڵا) جەختیشی كردەوە: "ئەو بۆشاییەی بە پیلان لەنێو ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگە دروست كرا، بە تەواوی پڕ كراونەتەوە و هێزی پێشمەرگەی یەكەی (80)ـی وەزارەتی پێشمەگە و هێزی زێرەڤانی لە سەرجەم ساترەكانن و سێرەیان لە دوژمن گرتووە. كەركووكییەكان دڵنیا دەكەینەوە كە دواهەمین دڵۆپی خوێنمان دەبێ لە كەركووك بڕژێت."
ئاشكرایشی كرد: "پاسداری ئێرانی بەشداری شەڕەكەیە و شانبەشانی هێزەكانی حەشد و سوپای عێراقین."

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار