٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید بارزان خاڵە: ئەو ناوچانەی بە خوێن رزگار کراون، زێرەڤانی دەیانپارێزێ

سەرچاوە: KDP.info

 

کەرکووک-KDP.info-  دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو بەشێک لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە چۆڵ کران، حەشدی شەعبی ھێرشی کردە سەر باره‌گاكانی ھێزەکانی پێشمەرگە، وەک فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە باسی دەکەن لەئێستادا ھێزەکانی دیکەی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئەو شوێنانە  پڕ دەکەنەوە.

عەمید (بارزان ئەحمەد خاڵە) فەرماندە لە ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "دوای ئەوەی بەشێک لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە چۆڵ کران و حەشدی شەعبیش ھێرشی کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، لەئێستادا ھێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئەو شوێنانە پڕ دەکەنەوە."

(بارزان ئەحمەد خاڵە) گوتی، "ئێمە ئێستا وەکو ھێزی پێشمەرگە لە مەلا عەبدوڵڵا و خرابەڕووت و ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کەرکووک لە سەنگەرەکانی خۆمانداین و لە ئامادەباشیی تەواو داینە و، دۆخەکە ئارامە و ھیچ کێشەیەک لەئێستادا لەئارادا نییە. ھێزی زێرەڤانییش رەوانەی تەللوەرد کراوە بۆ ئەوەی ئەو شوێنانە ئازاد بکەنەوە کە چۆڵ کرابوون."

گوتیشی، "ھێزی پێشمەرگە بە ھیچ شێوەیەک سەنگەرەکانی چۆڵ ناکات، چونکە ئەو ناوچانە بەخوێن رزگار کراون."

لای خۆشیەوە بەرێوبەری ئاسایشی دوبز راید (عەلی محەممەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ھێزی پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەباشیدانە و لەئێستادا دۆخەکە ئارامە و شەڕ نییە، ھێزی پێشمەرگەش ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار