٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرحەد قادر: ڕەوشی ئەمنیی شاری کەرکووک باشە

سەرچاوە: KDP.info

 

کەرکووک-KDP.info-  (عەمید سەرحەد قادر) دەڵێ، هێزەکانیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە، لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنیی کەرکووک.

(عەمید سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی پارێزگای کەرکووک، گوتی، هێزەکانمان لە ناو شارن و ئامادەن لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێک کاری خۆیان دەکەن.
جەختی کردەوە کە دۆخی شاری کەرکووک باشە و داوایشی لە هاووڵاتیان کرد، هاوکاریی دەزگا ئەمنییەکان بن، هەروەها داوای لێ کردن، فەرمانی ئیدارەی شارە جێبەجێ بکەن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی پارێزگای کەرکووک گوتیشی، هێزەکانیان بە نێو شاردا بلاو کراونەتەوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار