٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان: حه‌شد به‌ چه‌ك و تانكی ئه‌مه‌ریكی هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
كەركووك-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاشكرای ده‌كات، كه‌ ئه‌مشه‌و حه‌شدی شه‌عبی، به‌ چه‌ك و تانكی ئه‌مه‌ریكی، له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.
 
وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، هێرشه‌كانی حه‌شد، له‌ قۆڵه‌كانی تازه‌- كه‌ركووك و پردی مه‌ریه‌م به‌گ بووه‌ و پێشمه‌رگه‌ توانیویه‌تی هێرشه‌كه‌ تێكبشكێنێت.
 
له‌ هێرشه‌كه‌دا، نزیكه‌ی 5 هه‌مه‌ری و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی حه‌شد سووتێنرا.
 
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاشكرای ده‌كات، حه‌شدی شه‌عبی، كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێت، به‌ چه‌ك و تانك و هه‌مه‌ری ئه‌مه‌ریكی هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌رگری كردنی گه‌ل و خاكی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار