قەڵادزهیی: دوژمنی سەدساڵەمان بەردەرکی ماڵی لێ گرتووین.. پێشمەرگە پیلانەکانیان زیندە بەچاڵ دهكات

ھەولێر-KDP.info- سهرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی له پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، ڕیفراندۆم مەکەنە بیانووی ھاتنی ھێزی (حەشدی شەعبی)، لە (٢٠١٣) دەنگ و باسی ڕیفراندۆم لەئارادانەبوو کە، (عهبدول ئهمیر زهیدی و علی غێدان) فەرماندەی ھێزی وشکانی سوپای عێراق بە مەبەستی داگیرکردن پەلاماری ناوچە کوردستانیەکانی باشووری کەرکوک و دەوروبەری مووسڵ یاندا.
(شوان قەڵادزهیی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لە (٢٠١٣) دەنگ و باسی ڕیفراندۆم لەئارادانەبوو کە (عهبدول ئهمیر زهیدی و علی غێدان) فەرماندەی ھێزی وشکانی سوپای عێراق بەمەبەستی داگیرکردن پەلاماری ناوچە کوردستانیەکانی باشووری کەرکووک و دەوروبەری مووسڵ یاندا، بەڵام بەھۆی یەک ڕیزی و یەک ھەڵوێستی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان پیلانەکەیان شکستی ھێنا."
(قەڵادزێیی) گوتیشی، "لەئێستاشدا ئەگەر درزنەکەوێتە نێوانمان، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرجەم پیلانەکانی حەشد و سوپای عێراقی عروبە زیندە بەچاڵ دهكات و ھاوشێوەی ھێزەکانی (زەیدی و غێدان) ڕوبەڕوی گەورەترین شکان ئەبنەوە، ئاخر سەیرە و جێی تێڕامانە کورد بیت و ئاگاداری مێژووی شۆڤێنیەتی دەشتەکیان بیت، بەڵام بەھانەو بیانووی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆھاتنی سوپای عێراقی عەرەبی داگیرکەر بھێنیەوە و بەڕاست و چەپ بکەویتە دژایەتی میللەتەکەت و پشتیوانی گەڕانەوە بۆ بەغدا بیت و بکەویتە سەرکۆنەی نەتەوەکەت چونکە داوای مافی چارەنوسی خۆی کردووە."
سهرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی دهشڵێ، " لەئێستادا کە دوژمنی سەدساڵەمان بەردەرکی ماڵی لێ گرتووین پێویستە لە کردار و گوتار و تەکتیک و ستراتیژدا یەک ڕیزبین و نەکەوینە بەرەی داگیرکەرانی کوردستانەوە و بیانوو بۆھاتنیان نههێنینهوه."
فایزە کۆیی




