٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری عێراق، پارتی و یه‌كێتی کۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق(فواد مەعسووم)، ئەمڕۆ یەكشەممە، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بۆ تاوتووکرنی دۆخی ئەمنیی کەرکووک و جموجۆڵی حەشدی‌شەعبی، هەروەها گرژیی نێوان هەولێر و بەغدا لە پاش ڕیفرەندۆم کۆ دەبنەوە.

 

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی(مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (فوئاد مەعسووم) سەرۆككۆماری عێراق، لە شارۆچکەی دووکان ساز دەدرێ.

وەک زانراوە، لە كۆبوونەوەكەدا پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چۆنیەتیی چارەکردنی گرژییەکانی نێوانیان، هەروەها پرسی ئەمنیی شاری كەركووك و جموجۆڵ و هەڕەشەكانی حەشدی‌شەعبی بۆ سەر ئەو شارە و پێشنیازەكانی سەرۆككۆماری عێراق بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوو دەكرێ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار