وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، خشتەی دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 8ی ڕاگەیاند

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سێشه‌ممه 17/10/2017 مووچه‌ى مانگى 8ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
بەگویرەی خشتەی دابەشکردنەکە، ڕۆژانى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ش 18 و 19/10/2017، مووچه‌ى مانگى 8ى یه‌كه‌كانى (80 و 70)ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.




