عەرەبە پێشمەرگەکان ئامادەن بەرگری لە خاکی کوردستان بکەن

دەشتی نەینەوا-KDP.info- جێگری فەرماندەی عەرەبە پێشمەرگەکانی دەشتی نەینەوا دەڵێت، پێشمەرگەکانیان به ئهگهری هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی کوردستان ئامادەن
(جەمیل نسری) جێگری فەرماندەی عەرەبه پێشمەرگەکان لە دەشتی نەینەوا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''پێشمەرگەکانمان بە گیانی خۆیان ئامادەن بۆ هەر جێگایەکی کوردستان بێت بچن و بەرگری بکەن لە پاراستنی تەواوی پێکهاتە کوردستانییەکان."
گوتیشی: ''وەلامی پێشمەرگەکانمان ئەوەیە بۆ حەشدی شەعبی، دەڵێن ئێمە هێزێکی رێکخراوین و میلیشیا نین تا ئهجیندای ولأتان جیبهجی بكهین."
جێگری فەرماندەیی عەرەبه پێشمەرگەکان لە دەشتی نەینەوا ئەوەیشی گوت: ''هەموو سەرۆکهۆز و کەسایەتییه عەرەبەکانی ناوچەکە بە ئێمەیان رایگەیاندووە، بۆ هەموو هێرشێک ئەوان ئامادەن بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکەن لە دژی هەر هێرشێک."
زیاتر لە ١٨٠٠ پێشەرگەی عەرەب لە دەشتی نەینەوا هەن و پاراستنی بهشیكی ناوچەکهیان له ئهستۆ گرتووه.
کــــاروان بـــاعەدری




