زێباری: عەبادی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمی لا دا
__2017_10_14_h16m15s30__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- (هوشیار زێباری)، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیی كوردستان ڕایگه‌یاند، (حه‌یده‌ر عه‌بادی)، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌و مه‌رجه‌ی لا داوه، كه داوای ده‌كرد ئەنجامی ڕیفراندۆمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه.
(هۆشیار زێباری) له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: عه‌بادی مه‌رجی پێشینه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی ڕیفراندۆمی كوردستانی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لا داوه.''
لە تویتەکەدا (هۆشیار زێباری) ئەمە بە کاریگەریەکی باش دەزانێ بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارگرژیانەی هەن.
(هۆشیار زێباری) پێشتریش لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئێستا هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکە ئارامترە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان.
لادانی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە لە کاتێکدایە، کە دوێنێ سەرۆکی ئەمەریکا پەیامێکی تووندی ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکایش سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە.




