٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەسەن جیھاد: ھەرلایەنێک لە بەرانبەر ھەڕەشه‌كانی به‌غدا بێھەڵوێست بێت زیانی گەورە ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info
 
سلێمانی-KDP.info- چاودێرێکی ئەمنی پێی وایە ئەمریکا ھاتووتە سەرخه‌ت بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ھەڕەشەکانی حەشدی شاعبی دابنێت و دەشڵێ، ھەر لایەنێکی کوردستانی لەگەڵ یەک ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستاندا نەبێت بەرامبەر بەو رەوشە ئەوە زیانی گەورە ده‌كات.
 
(حەسەن جیھاد)، سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئەمنی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "پێویستە لەبەرامبەر ئەو ھەڕەشانەی حکوومەتی عێراق و حەشدی شەعبی ھەموو لایەنە کوردستانیەکان یەک ھەڵوێستیان ھەبێت، بەداخەوەش تا حەشدی شەعبی ھەڕەشه‌ی جدی نەکرد، کوتلە کوردستانیەکان یەک دەنگ نەبوون بەرامبەر بەو ھەڕەشانە، بەڵام ئێستا ھەڵوێستی ھەموو لایەنەکان زیاترە و زۆرتر ھەست بەو مەترسیانە دەکەن، ھەرلایەنێکیش لەچوارچێوەی یەک ھەڵوێستی خەڵکی کوردستان دەربچێت ئەوە بێگومان ئەو لایەنە خۆی زەرەر دەکات و لاوازیش دەبێت.
 
پێوه‌ست به‌ ھەڵوێستی ئەمریکاش لەبارەی ھەڕەشەکانی چەند رۆژی رابردوو، (جیھاد) گوتی، "ھەڕەشەکانی حەشدی شەعبی لەناوچە کوردستانیەکان و کەرکووک وایکردووە ئەمریکا بێتە سەرخەت، چونکە پێشتر ئەمریکا جۆرێک لە بێدەنگی پێوەدیاربوو لەوەی سنوورێک بۆ ئەو ھەڕەشانە دابنێت، خۆی ئەمریکا رژێمی بەعسی لەناوبردووە و ھەموو لایەنە عێراقیەکان حیساب بۆ ھەڵوێستی ئەمریکا دەکەن، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ئەمریکا ھاتۆتە سەرخەت و بە وردی چاودێری رەوشەکە دەکات، من لەمباوەڕەدام ئەمریکا ناھێڵێ ھیچ ھێرشێکی سەربازی بکرێتە سەر ھەرێمی کوردستان و بەروونیش ئەو پەیامەی گەیاندووە چ لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە بێت یانیش وەزارەتی بەرگری."
 
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار